جێگری سەرۆکی ئەمریکا: بەردەوامیبوونی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا پەلکێشی جەنگی ئەتۆمیمان دەکات


وێستگەنیوز_

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە، بەردەوامبوونی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەبێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس و "پەلکێشی جەنگی ئەتۆمیمان دەکات".

ئەمرۆ سێشەممە 29ـی 4ـی 2025، جەی دی ڤانس لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرای کرد، ئەگەر جەنگی ئۆکرانیا چەند ساڵی دیکە بەردەوام بێت، ئەوە ژیانی ملیۆنان کەس دەکەوێتە مەترسیەوە و ناکۆکییەکان بەرەو جەنگی ئەتۆمی دەچێت.

هەروەها دووپاتی کردەوە، هەموو ئەوانەی پێیان وایە کە بەردەوامبوونی ئەو جەنگە دەبێتە هۆی براوەیی ئۆکرانیا و سەقامگیریی سنوورەکان "ئەوا هەڵەن و پێشبینییەکان وا دەرناچن". 

بە وتەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، "دۆناڵد ترەمپ، ئیدارەکەی ڕاسپاردووە لە ڕێگەی دیبلۆماتییەوە بە چڕی کار لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی ئۆکرانیا و ڕووسیا بکەن."

دەشڵێت: ئێستا بەراورد بە ماوەی ڕابردوو لە بارەی کۆتاییهێنان بەو جەنگە گەشبینترە."    

جەی دی ڤان ئاشکراشی کردووە، "هەر یەکە لە ڕووسیا و ئۆکرانیا پێشنیازە دیبلۆماتییەکەیان پێشکەش کردووە، تەنیا پێوسیتە کەسێک ئەو دوو لایەنە لەیەکتر نزیک بکاتەوە."


PM:01:00:29/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو