ترەمپ: پێویست بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی ناکات و لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەباشی بەڕێوەدەچن و دڵنیایی دەدات لەوەی، "لەگەڵ ئێران دەگەن بە رێککەوتن".
ئەمرۆ دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە باشی بەرەو پێش دەچێت، جەختیشی لەسەر ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە کردەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان بە باشی بەرەو پێش دەچن و ئەگەری ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ تاران لە ئارادایە.
بە وتەی ترەمپ: "گەیشتن بە ڕێککەوتن بژاردەیەکی باشترە لە بەکارهێنانی بۆمب، دەمەوێت کۆتایی بە کێشەی ئێران و زۆرێک لەو کێشانەی جیهان بهێنم کە پێشتر هەبوون."
هەروەها دەربارەی کۆبوونەوە کورتخایەنەکەی لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ترەمپ رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بەباشی بەڕێوەچووە و سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەیە دەستبەرداری کریمیا بێت.
هاوکات نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە هێرش و بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی رووسیا بۆسەر هێزەکانی ئۆکرانیا دەربڕی و دووپاتی کردەوە، "دەبێت واز لە بۆردومان بهێنن و رێککەوتنەکە واژۆ بکەن."
ئاشکراشی کرد، "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ زیلێنسکی بە باشی بەڕێوەچوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبینین چی روودەدات، زۆر نائومێد بووم بەرامبەر بە بۆردوومانەکانی رووسیا، دەبێت رووسیا واز لە بۆردوومان بهێنێت و رێککەوتنەکە واژۆ بکات".
AM:11:02:28/04/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت