خامنه‌یی یه‌كه‌م په‌یامی ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی نیسانی 2025، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئه‌و وڵاته بكرێت كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان كه‌س.
خامنه‌یی له نامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی و خه‌م و په‌ژاره‌ی قوڵی خۆی بۆ ئه‌و رووداوه ده‌ربڕی و داوای له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و دادوه‌ری كرد به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ رووداوه‌كه بكه‌ن و هه‌ر حاڵه‌تێكی كه‌مته‌رخه‌می یان مه‌به‌ستێك كه ڕه‌نگه له پشت كاره‌ساته‌كه‌وه بێت ئاشكرا بكه‌ن، هه‌روه‌ها به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بكه‌ن.
له په‌یامه‌كه‌یدا خامنه‌یی جه‌ختی كرده‌وه كه "پێویسته به‌رپرسانی ئه‌منی و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد ئه‌نجام بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك، خراپ به‌ڕێوه‌بردنێك یان مه‌به‌ستێك كه بووه‌ته هۆی رووداوه‌كه".
داواشیكرد كه "مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره رووداوانه به‌وپه‌ڕی جددی و به‌رپرسیارێتیه‌وه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا دووباره نه‌بنه‌وه".
وتیشی: "پێویسته هه‌موو به‌رپرسان خۆیان به به‌رپرسیار بزانن له رێگریكردن له ڕووداوه دڵته‌زێن و وێرانكه‌ره‌كان".
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئێران ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری "شه‌هید ره‌جایی" له شاری به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئێران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆنتێنه‌ره‌كاندا بووه كه پێده‌چێت ماده‌ی كیمیایی مه‌ترسیداریان تێدابێت، وه‌ك (پیركلۆراتی سۆدیۆم Sodium perchlorate)، كه له دروستكردنی سووته‌مه‌نی موشه‌كدا به‌كاردێت.
به‌پێی دوایین ئاماری فه‌رمیی میدیاكانی ئێران، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته 40 كوژراو و زیاتر له هه‌زار و 200 بریندار.
ئه‌م كاره‌ساته زیانێكی زۆری به ژێرخانی به‌نده‌ره‌كه گه‌یاند، له‌وانه له‌ناوبردنی كۆنتێنه‌ره‌كانی كه‌شتیوانی و داڕمانی بیناكانی نزیك شوێنی رووداوه‌كه و داخستنی قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كان.
ئه‌و به‌نده‌ره بازرگانییه گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری ئێرانه كه زیاتر له‌سه‌دا 85ی هاتووچۆی بارهه‌ڵگری ده‌ریایی ئێرانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:11:41:27/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت