ئه‌حمه‌د شه‌رع هۆشداری ده‌داته هه‌سه‌ده
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ڕێی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریاوه هۆشداری ده‌داته هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی قه‌واره‌ی جیاواز له‌ژێر ناوی فیدراڵی و ئیداره‌ی خۆسه‌ر" ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی نیسانی 2025 بڵاویكرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له‌ڕێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریاوه رایگه‌یاند كه "رێككه‌وتنی ئه‌م دواییه (رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و هه‌سه‌ده) هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بووه بۆ هێوركردنه‌وه و كرانه‌وه به رووی چاره‌سه‌ری گشتگیری نیشتمانی، به‌ڵام جووڵه و لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌سه‌ده كه داوای فیدراڵی و هێنانه‌كایه‌ی واقعێكی جیاواز له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی روون پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یه و هه‌ڕه‌شه له یه‌كێتیی وڵات و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی ده‌كات".
ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "به‌ڕوونی هه‌ر هه‌وڵێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌پاندنی واقیعی دابه‌شكاری یان دروستكردنی قه‌واره‌ی جیاواز به‌ناوی فیدراڵی یان به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر به‌بێ سازانێكی گشتگیری نیشتمانی".
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا رایگه‌یاند: یه‌كێتیی خاك و گه‌لی سووریا هێڵی سووره و هه‌ر تێپه‌ڕاندنێكی ده‌رچوونه له ریزی نیشتمانی و زیان گه‌یاندنه به ناسنامه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی سووریا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا شه‌رع نیگه‌رانی قوڵی ده‌ربڕیوه وه‌ك ده‌ڵێت "له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی به ئاراسته‌ی گۆڕانی دیموگرافی هه‌ندێك ناوچه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سوریا ده‌كات و ده‌رفه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ری نیشتمانی گشتگیر لاواز ده‌كات".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر هۆشداری داوه له "په‌كخستنی كاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهاته نیشتمانییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت". و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه "نابێت ده‌ست به‌سه‌ر بڕیاری هیچ پێكهاته‌یه‌كدا بگیرێت و قۆرخكردنی نوێنه‌رایه‌تیكردن كارێكی ره‌تكراوه‌یه".
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا جه‌ختی كرده‌وه كه "مافی كورد وه‌ك سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی گه‌لی سووریا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا پارێزراوه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوونی ته‌واو و یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسا به‌بێ ئه‌وه‌ی پێوست به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی یان سه‌رپه‌رشتی بیانی هه‌بێت".
ئه‌م كاردانه‌وه‌ی سه‌رۆكی سوریا دوای ته‌نها رۆژێك دێت له به‌ستنی كۆنفرانسی ''یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد'' له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان كه تێیدا نزیكه‌ی 400 ئه‌ندام و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده‌ی بوون.
10ـی ئاداری 2025، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر رێككه‌وتنێكی هه‌شت خاڵییان له دیمه‌شقی پایته‌خت واژۆ كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته.
PM:08:16:27/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت