میدیاکانی ئێران: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس بۆ 14 گیانلەدەستدان و 1086 بریندار بەرزبووەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی رووداوی تەقینەوەکەی ئێسکلەی شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباسی باشووری ئێرانی بڵاوکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردووەتەوە، حسێن کرمانپوور، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، "729 کەس کە لە رووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شەهید رەجایی برینداربوون، گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هەواڵە هیوابەخشە کە 729 کەس لە بریندارەکانی رووداوەکەی بەندەری شەهید رەجایی خزمەتیان وەرگرتووە و چوونەتە لای بنەماڵەکانیان".
وتی، "357 کەسی تر هێشتا لە ژێر چاودێری پزشکیدان به هۆکاری جیاجیا، 21 کەسیان له نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری وردن و تەندروستییان ناجێگیرە".
راشیگەیاند، "ژمارەی گیانلەدەستدان بووەتە 14 کەس و ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە".
AM:08:41:27/04/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت