زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌کەی به‌نده‌ر عه‌باس راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له شاری به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئێران روویدا و به‌پێی میدیاكانی ئێران سه‌دان كه‌س برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ری ره‌جایی له شاری به‌نده‌ر عه‌باس له باشووری ئێران بیستراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه روون كرابێته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه دووكه‌ڵێكی زۆر له ئاسمانی گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری باشووری وڵاته‌كه به‌رزده‌بێته‌وه.
هاوكات میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه 281 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه برینداربوون.
به‌رپرسێكی به‌شی مانگی سوور له پارێزگای هورمزگان ڕایگه‌یاند كه "هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه؛ ئێمه له پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنداین، و تیمه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كه كراون".
به‌نده‌ری ره‌جایی یه‌كێكه له به‌نده‌ره‌كانی ئێران و تیایدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆنتێنه‌ره‌كان ده‌كرێت و تانكی هه‌ڵگرتنی نه‌وت و دامه‌زراوه پترۆكیمیاییه‌كان له خۆده‌گرێت.
هاوكات ئاژانسی "ته‌سنیم"ی سه‌ر به "سوپای پاسداران" له‌زاری به‌رپرسێكی ناوخۆیی بڵاویكرده‌وه كه به هۆكاری نادیار تانكییه‌كی سووته‌مه‌نی له به‌نده‌ری ره‌جایی ته‌قیوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تیمه‌كانی فریاگوزاری ره‌وانه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كراون.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه چالاكییه‌كانی ئێستای به‌نده‌ره‌كه راگیراون بۆ دڵنیابوون له كۆنترۆڵكردنی خێرای دۆخه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه.
ئاژانسه‌كه راشیگه‌یاندووه كه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌باره‌ی ژماره‌ی برینداران و گیانله‌ده‌ستدان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز بووه، زیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی "فارس"ی سه‌ر به "سوپای پاسداران" بڵاویكرده‌وه كه "ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه كه دانیشتووانی به‌نده‌ر عه‌باس و قشم به ڕوونی هه‌ستیان پێكردووه".
كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری ره‌جایی په‌یوه‌ندی به پاڵاوگه‌كان و تانكی سووته‌مه‌نی و دامه‌زراوه‌ی دابه‌شكردن و بۆری نه‌وته‌وه نییه و له ئێستادا دامه‌زراوه‌كانی له به‌نده‌ر عه‌باس كارده‌كه‌ن.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی ئێران وتی: "له ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه ڕێكاره‌كانی گومرگی خۆیان ته‌واو كردووه له به‌نده‌ر عه‌باس ده‌برێنه ده‌ره‌وه".
به‌گوێره‌ی "گومرگی"ی ئێران، پێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه كۆگای كه‌لوپه‌لی مه‌ترسیدار و مادده كیمیاییه‌كان بێت كه ده‌كه‌وێته ناو گۆڕه‌پانی به‌نده‌ره‌كه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له گۆڕه‌پانی كۆنتێنه‌ری سه‌ر به كۆمپانیای "سینا" له ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ر ڕه‌جایی ڕوویداوه و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش دوو كیلۆمه‌تر له بینای گومرگی كارگێڕییه‌وه دوور بووه.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له به‌نده‌ری ڕه‌جاییه‌وه بیستراوه، هاوكات دوكه‌ڵێكی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه و ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشیوه، به‌ڵام دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
PM:02:35:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت