ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمی پرسه‌ی پاپا فرانسیس به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی نیسانی 2025 رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌ی ماڵئاوایی كردن له "پاپای هه‌ژاران" فرانسیس له گۆڕه‌پانی سانت پیته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س و نزیكه‌ی په‌نجا سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه بكه‌ن.
ڤاتیكان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پرسه‌ی پاپا فرانسیس کە 21ی نیسان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ته‌واوكرووه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گۆڕه‌پانی سانت پیته‌ر له ڕۆما رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێژخوێنان و گه‌شتیاران ده‌توانن به‌به‌رده‌م تابوته‌كه‌یدا تێپه‌ڕن.
به‌پێی ڤاتیكان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س چوون بۆ دوابینینی ته‌رمی پاپا له بازلیكای سانت پیته‌ر له رۆما و كاتدرائییه‌كه بۆ دووه‌م شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك كراوه بوو.
ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ چه‌ندین كاتژمێر ڕیز بوون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواجار چاویان به ته‌رمی پاپا فرانسیس بكه‌وێت.
كاردیناڵ كیڤن فارێل كه كاروباری ڕۆژانه‌ی ڤاتیكان به‌ڕێوه‌ده‌بات تا هه‌ڵبژاردنی پاپایه‌كی نوێ، سه‌رۆكایه‌تی "ڕێوڕه‌سمی داخستنی تابوته‌كه" ده‌كات.
رۆژی هه‌ینی شانده فه‌رمییه‌كان ده‌ستیان كرد به گه‌یشتن، بۆ ڕۆما. پێشبینی ده‌كرێت په‌نجا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌بن له‌وانه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا مه‌زه‌نده‌یان كردووه ژماره‌ی به‌شداربووان نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س بێت.
له رێوه‌ڕسمه‌كه‌دا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا؛ كیه‌ر ستامه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن. له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ده‌كات.
وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا و ڤاتیكان ڕێوشوێنی ئه‌منی توندیان له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری بازیلیكای سانت پیته‌ر گرتووه‌ته‌به‌ر، به جێگیركردنی هه‌زاران خۆبه‌خش و ئه‌فسه‌ری جێبه‌جێكردنی یاسا، سیسته‌مێكی دژه فڕۆكه، قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان له‌سه‌ربانه‌كان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كه ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵفڕین.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی خاڵه ئه‌منییه‌كانی دیكه جێگیر ده‌كرێن.
AM:09:35:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت