كاتی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز، AFP-
بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆسێی ئه‌تۆمی تاران له شانشینی عومان ده‌ستپێبكات.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، كه كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی به كاتی گرێنیچ، ئێران و ئه‌مریكا به نێوه‌ندگیری شانشینی عومان گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كانیان سه‌باره‌ت به دۆسێی ئه‌تۆمی ده‌ستپێده‌كه‌ن.
نێردراوی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی ئێران بۆ مه‌سقه‌ت وتی: "ئه‌م دانوستانانه له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆ به‌كاتی تاران (8:30 خوله‌كی به‌یانی به كاتی گرێنیچ) ده‌ست پێده‌كاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به وردی واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
دوێنێ هه‌ینی ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كه "بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە لەلایەن عومان و بە رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران دانراوە، سبەی شەممە، گفتوگۆی تەكنیكی لەنێوان تیمەكانی هەردوولا و دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی كۆشكی سپی بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد كه "بەرەوپێشچون لە دانوستانەكان، بەندە بە نیشاندانی نیازپاكی، جددی بون و واقیعبینی لە لایەن ئەمریكاوە".
وتیشی: "شاندی ئێرانی بە لەبەرچاوگرتنی پێشینە و ئەزموونەكانی رابردوو، هەر هەنگاوێكی خۆی بە ئاگاداربوون لە رەفتاری لایەنی ئەمریكی دەنێت".
AM:09:01:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت