عێراقچی گەیشتە عومان و سبەی گەڕێکی دیکەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی گەڕی دووەمی دانوستانی ئەمریکا و ئێران، 19ـی نیسانی 2025، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ جارێکی دیکە و بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا؛ گەیشتە عومان و سبەی دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەمرۆ هەینی، 25ـی نیسانی 2025، میدیای ئێران بڵاویکردەوە: "عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان."
بە گوێرەی میدیای ئێران، سبەی گەڕی سێیەمی دانوستاندنەکە بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سبەی سەرەتا شاندی تەکنیکیی هەردوولا کۆدەبنەوە و دواتر شاندی باڵای دوو وڵاتەکە بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆدەبنەوە.
ئەمریکا و ئیسرائیل بە تایبەتی و ئەوروپا بەگشتی، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە مەترسی دەزانن و دەیانەوێت ڕایبگرن، بەڵام تاران دەڵێت، ئامانج لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و لێکۆڵینەوەی پزیشکییە.
PM:08:04:25/04/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت