بە فەرمی و بۆ یەکەمجار ئاڵای نوێی سووریا له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵكرا
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ هەینی 25ی نیسانی 2025، بە فەرمی و بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و لابردنی ئاڵاكه‌ی، ئاڵای نوێی سووریا له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵكرا.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به سه‌ردانێك له شاری نیویۆركه بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی به‌رزكردنه‌وه و هه‌ڵكردنی ئاڵای نوێی وڵاته‌كه‌ی له به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هەروەهو وا بڕیارە به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیش بكات. تا ئێستا دیار نییه ئایا شه‌یبانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت یان نا.
شاندێكی باڵای حكومه‌تی سووریا كه پێكهاتوون له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، محه‌ممه‌د یه‌سر برنییه، وه‌زیری دارایی و عه‌بدولقادر حوسریه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی چه‌ند ڕۆژێكه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له ئه‌مریكان.
لە پاش رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، هەتا ئێستا حكومه‌تی ئه‌مریكا به فه‌رمی دانی به حكومه‌تی نوێی سووریا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رع، نه‌ناوه و سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌شی هه‌ڵنه‌گرتووه، كه هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك له كۆتوبه‌نده‌كانی به شێوه‌یەکی كاتیی سووكتر كردووه.
PM:05:08:25/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت