تورکیا: زیاتر لە 645 کەس بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر زیندانی دەکرێن


وێستگەنیوز_

زیاتر لە 645 کەس بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر بە بڕیاری دادگای تورکیا، کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەستگیرکرابوون؛ زیندانیکران.

17ـی ئەم مانگە، لە چوارچێوەی دۆسییەیەک کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەنقەرە کرابووەوە، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بەڕێوەچوو، کە تۆمەتبارن بە مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە 14 شاردا زیاتر لە 650 کەس دەستگیرکران.

هەڵمەتەکە، بە گەورەترین ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە مێژووی کۆماری تورکیا دادەنرێت.

لە پاش وەرگرتنی وتە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە چەند رۆژی رابردوودا، بە بڕیاری دادوەر، 645 کەسیان زیندانیکران.

راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرای کردووە، لە ساڵی 2024ـدا، یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس لە باکووری کورستان و تورکیا بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون.


PM:04:26:25/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت