گەڕی سێییەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێکی دیپلۆماسی و تەكنیكی بۆ درێژەدان بە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بەرەو مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێدەكەوێت.
ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسانی 2025، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە لەلایەن عومان و بە رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران دانراوە، سبەی شەممە، گفتوگۆی تەكنیكی لەنێوان تیمەكانی هەردوولا و دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی كۆشكی سپی بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرەوپێشچون لە دانوستانەكان، بەندە بە نیشاندانی نیازپاكی، جددی بون و واقیعبینی لە لایەن ئەمریكاوە".
وتیشی، "شاندی ئێرانی بە لەبەرچاوگرتنی پێشینە و ئەزموونەكانی رابردوو، هەر هەنگاوێكی خۆی بە ئاگاداربوون لە رەفتاری لایەنی ئەمریكی دەنێت".
PM:12:59:25/04/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت