ترەمپ بۆ پوتین: لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر کیێڤ ناڕازیم
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دڵخۆش نییه به هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر كیێڤ، ئاماژە بەوەشدەکات، دوو بژاردە لە بەردەم ئێران هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی بۆ ڤلادێمیر پوتین نارد رایگەیاند، "لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر کیێڤ ناڕازیم. ناپێویستن و لەکاتێکی زۆر خراپدان ڤلادیمیر، بوەستە".
ئاماژەی بەوەکرد، "فشاری به‌هێز ده‌خه‌ینه سه‌ر رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رابگرێت، هەروەها پێم وانییه رووسیا له به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی ئاشتیی كۆسپ بێت".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی لە رێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمی کرد و وتی، "زۆرێك له وڵاتان ده‌یانه‌وێت بچنه ناو رێككه‌وتنه‌كه و به‌م زووانه ئه‌م رێككه‌وتنانه به ئه‌نجام ده‌گه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئێرانەوە دەڵێت، "دوو بژارده له به‌رده‌م ئه‌و وڵاته هه‌یه كه یه‌كێكیان زۆر خراپه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به جیددی كار له دۆسیه‌ی ئێران ده‌كه‌ن".
ئەوەشی وت، "له رۆما چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكانی جیهان ده‌كه‌وێت له باره‌ی باجی گومرگییه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن".
PM:11:00:24/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت