بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیستەنبوڵی هەژاند
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.2 پلەی ڕێکختەر ئیستەنبوڵی هەژاند.
	
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندیی بوومەلەرزەزانی ئافاد (AFAD)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.2 پلە لە کەناراوەکانی سیلیڤری لە ئیستەنبوڵ روویداوە.
	
ئافاد دەڵێت: قوڵایی بوومەلەرزەکە 6.92 کیلۆمەتر بووە و لە پارێزگاکانی بورسا، یالۆڤا و تەکیرداغ هەستی پێکراوە.
	
لە ترسی بوومەلەرزەکە هاووڵاتییانی ئیستەنبوڵ ڕایانکردووەتە سەر شەقامەکان و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە، تەنیا ئەوە نەبێت لە کاتی بوومەلەرزەکەدا هاوڵاتییەک لە باڵەکۆنی شوقەکەیەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بریندار بووە.
        
        PM:02:21:23/04/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1180
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت