سبەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە کە سبەی پێنجشەممە 24ـی نیسانی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شاندەی کە سبەی لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبێتەوە لە 'گولستان کلیچ کۆچیغیت، سێزای تەمەلی و ئۆزتورک تورکدۆغان' پێکهاتووە و بڕیارە کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی داد بەڕێوەبچێت.
بڕیار بوو شاندی دەم پارتی لە 18ـی نیسان لەگەڵ یڵماز تونچ کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی سرری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندەکە، کۆبوونەوەکە دواخرا.
AM:09:11:23/04/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت