وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: سزامان بەسەر گەورە بازرگانێکی ئێرانیدا سەپاند
وێستگەنیوز_
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: سزامان بەسەر گەورە بازرگانێکی ئێرانیدا سەپاندووە، کە بەرپرسە لە هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی وڵاتەکە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئەمرۆ سێشەممە 22ـی نیسانی 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: سەید ئەسعەدوڵڵا ئیمام جومعە، گەورە بازرگانی گازی شل و تۆڕی کۆمپانیاکانی خستوونەتە لیستی سزاکانیانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەید ئەسعدوڵڵا بەرپرسە لە هەناردەکردنی گازی شل و نەوتی خاوی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان، کە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار دەبێت.
راشیگەیاندووە: ئەو گەورە بازرگانە ئێرانییە، تەنانەت هەوڵی ئەوەشی داوە گازی شل هەناردەی بازاڕەکانی ئەمەریکاش بکات، تا خۆی لە سزاکانی وڵاتەکە بدزێتەوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت: "ئێران هاوشان لەگەڵ نەوتی خاو، داهاتی گازی شلیش بۆ پەرەپێدانی چەک و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەکار دەهێنێت".
PM:11:16:22/04/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت