راپۆرتێكی ئه‌مریكی: ره‌نگه تره‌مپ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی لێی كشایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی پۆله‌تیكۆی ئه‌مریكی، پێده‌چێت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له رێگادا بێت بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی نوێ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت كه له ساڵی 2015 واژۆكرابوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێگه‌ی پۆله‌تیكۆ، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه به له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی لاوازی ئێران و تامه‌زرۆیی تره‌مپ بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێك به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی ده‌ستكه‌وتی سیاسی خۆی، گه‌یشتن به رێككه‌وتن به‌دوور نازانرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، " هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت، له ناوه‌ڕٍۆكدا نزیكتر ده‌بێته‌وه له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه تره‌مپ له ساڵی 2018دا و له ویلایه‌تی یه‌كه‌می خۆیدا لێی كشایه‌وه".
سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌ی زۆره‌كان له رێككه‌وتنی ساڵی 2015 به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سنورداره و به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالیستیكی ئێران یان چالاكییه ناوچه‌ییه‌كانی ناگرێته‌وه، ستیڤ ویتكۆف، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای خولی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنه‌كه پیتاندن له سه‌روی 3.67% قه‌ده‌غه ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ئاسته‌یه له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2015دا دیاریكرابوو.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆله‌تیكۆ، شكسته‌كانی تره‌مپ له كۆمه‌ڵێك بابه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، دیارترینیان بێتوانایی له كۆتاییهێنان به ململانێی روسیا و ئۆكرانیا، شه‌ڕی غه‌ززه، چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به لاوازی تاران دوای ئه‌وه‌ی باڵه‌كانی له ناوچه‌كه زیانی پێگه‌یشت، هه‌لومه‌رجی له‌باری بۆ رێككه‌وتنی هه‌ردولا ڕه‌خساندووه.
راپۆرته‌كه راشیگه‌یاندووه كه دووبه‌ره‌كییه‌كی رون له‌ناو ئیداره‌ی تره‌مپدا هه‌یه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و مایك والتز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پشتیوانی له بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌كه‌ن و پێیانوایه ناتوانرێت متمانه به تاران بكرێت.
به‌ڵام جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆك و پیت هێگسێت وه‌زیری به‌رگری له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسیدان و ده‌ڵێن، په‌نابردن بۆ هێز زۆر مه‌ترسیداره.
لای خۆیه‌وه تره‌مپ هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ڕه‌شه‌كان و دیپلۆماسییه‌تدا دروست ده‌كات. له لایه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كات ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن ئه‌نجام نه‌درێت، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستی وتووێژ بۆ خامنه‌یی درێژ ده‌كات.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئێرانیشه‌وه ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، "سه‌ركردایه‌تی ئێران باش ده‌زانێت كه به‌دیل بۆ كاری دیپلۆماسی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌بێت، له كاتێكدا تاران له لاوازترین كاتی خۆیدایه له دوای شه‌ڕی له‌گه‌ڵ عێراق له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا."
ده‌شڵێت، "ئه‌و به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌یه‌ی كه ئێران له عێراق، سوریا و لوبنان دروستی كرد، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له دوای هێرشه بێوچانه‌كانی ئیسرائیل و كه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق هه‌ڵوه‌شایه‌وه .له لایه‌نی سه‌ربازیدا هێرشه موشه‌كی و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل شكستی هێنا".
هه‌روه‌ها ئێران له‌ژێر قورسایی گه‌مارۆكاندا دۆخێكی سه‌ختی ئابوری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه سه‌ركرده باڵاكانی ئێران به خامنه‌یی رابگه‌یه‌نن كه نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌ڕی ده‌ره‌كی و داڕمانی ناوخۆی لێبكه‌وێته‌وه.
PM:05:15:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت