سەرۆکی رووسیا واژۆی لەسەر رێکكەوتنێكی ستراتیژی نێوان مۆسكۆ و تاران کرد


وێستگەنیوز-

سەرۆکی رووسیا واژۆی لەسەر یاسای رێکكەوتنێكی ستراتیژی نێوان مۆسكۆ و تاران و كرد كە بۆ ماوەی 20 ساڵ بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردەوە، بە مەبەستی قوڵکردنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا واژۆی لەسەر یاسایەك كرد كە وەك پەیماننامەی هاوبەش و ستراتیژیی نێوان مۆسكۆ و تارانە، رێككەوتنەكە بۆ ماوەی 20 ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئەوەیانخستوەتەڕوو، پەیماننامەكە ستراتیژییەكە سەرجەم بوارەكانی نێوان رووسیا و ئێران دەگرێتەوە، بە تایبەتی بوارەكانی بەرگریی، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، وزە، دارایی، گواستنەوە، پیشەسازیی، كشتوكاڵ، زانست و رۆشنبیری و تەكنەلۆژیا.

میدیاكانی روسیا ئەوەشیان خستەڕوو، بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەی دەریای خەزەر، ئاسیای ناوەڕاست، قەفقاز و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەردوو وڵات بە هاوبەشی كاردەكەن، هاوكات لە رووی ئابوورییەوە پێدەچێت لە وڵاتانی سێیەمدا بە هاوبەشی وەبەرهێنان بە گشتی و بە تایبەتی بواری ئینتەرنێتدا بەتایبەتی ئەنجام بدەن.


PM:06:16:21/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 2000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت