ئێران: زەمینەیەکی گونجاو بۆ خولی سێیەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا رەخسێندراوە


وێستگەنیوز_

حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت: دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا بنیاتنەرە، بەڵام تا ئێستا نە گەشبینین نە رەشبین لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە.

ئەمرۆ یەکشەممە، فاتمە میهرەجانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، دانوستانەکەن بە نێوەندگیری عوممان بەڕێوەدەچێت و بەرەوەپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە؛ و خولی سێهەمی دانوستانەکان لەسەر ئاستی تەکنیکی ئەنجامدەدرێت زەمینەیەکی گونجاوی بۆ رەخساوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دانوستانەکان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت، بەڵام وەک پێشتر رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، نە گەشبینین نە رەشبین بە گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی.

بەگوێرەی پلانەکان، خولی سێهەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لەسەر ئاستی تەکنیکی لە مەقسەتی پایتەختی عوممان بەڕێوەدەچێت.


PM:06:53:20/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت