پاپای ڤاتیكان: هزر و بیرم لای هاوڵاتیانی غەززەیە
وێستگەنیوز_
پاپای ڤاتیكان لە وتارێکدا لە بەردەم 35 هەزار کەس لە جەژنی هەستانەوە (قیامە) ڕایگەیاند، هیچ دینێک بەبێ قبووڵکردنی ڕای جیاواز و ئاشتی تێیدا بەرقەرار نابێت.
ئەمرۆ یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک، لە باڵکۆنی کڵێسای سەنت پیتەر لە ڤاتیکان لەباری ئاشتییەوە وتی: بەبێ ئازادی هزری و ڕا دەربڕین و قبووڵکردنی جیاوازای لە هیچ دینێک ئاشتی بەرقەرار نابێت.
هەروەها سەرۆکۆنەی هەوڵەکانی دژی جوولەکە دەکات و بارودۆخی غەززەش بە داخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە پێناسە دەکات.
پاپا دەڵێت: هزر و بیرم لای هاوڵاتیانی غەززەیە، بە تایبەت کە هاووڵاتییان بەهۆی ئەو شەڕە کارەساتبارە بەردەوام دەکوژرێن و ناوچەکەی توشی قەیرانی مرۆیی بووە.
میدیای فەرمی ڤاتیکان لەبارەی دۆخی تەندروستیی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بڵاوی کردبووەوە، پاپای ڤاتیکان تەمەنی 88 ساڵە، لە 14ـی شوباتەوە هەردوو سییەکانی توشی هەوکردن بوو، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی زیاتر، لە نەخۆشخانەی گێمێلی ڕۆما دەمێنێتەوە.
بەشێک لە میدیاکانی ڤاتیکانیش باسیان لەوە کرد، ئەگەر هەیە پاپا دەست لەکار بکێشێتەوە.
PM:05:50:20/04/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت