فڕۆکەکانی ئەمەریکا 50 هێرشیان کردە سەر پێگەی حوسیییەکان لە یەمەن
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی نیسانی 2025، فڕۆکەکانی ئەمەریکا 50 هێرشیان کردە سەر پێگەی حوسیییەکان لە سەنعا، حودیدە، عەمران.
هاوڵاتییانی ناوچەکە رایانگەیاند، "دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز شاری سەنعای هەژاندووە، دواتر، هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا، گەڕەکی نەهدە و نوقومی باکوور و رۆژهەڵاتی پایتەختی بۆمباران کردووە".
میدیاکانی سەر بە حوسییەکان بڵاویان کردەوە فڕۆکە ئەمەریکییەکان زیاتر لە 13 جار لەسەریەک هێرشیان کردە سەر شوێنە جیاوازەکانی پارێزگای حودەیدە لە دەریای سوور.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێرشە ئاسمانییەکان دەوروبەری فڕۆکەخانەی حودەیدە لە ناوەندی شارەکە، هەروەها بنکەی دەریایی لە ناوچەی کوتێب لە باکووری پارێزگاکەیان بۆمباران کردووە، جگە لە بۆمبارانی پێگەی حوسییەکان و سەربازگە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل.
AM:08:57:20/04/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت