تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە منبج 30 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
بەرگریی شارستانیی سووریا دەڵێت، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری منبجی رۆژهەڵاتی حەلەب، "14 ژن و پیاوێک کوژران و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون."
 
ئەمرۆ دووشەممە 3ـی 2ـی 2025، لە راگەیەندراوێکدا بەرگریی شارستانیی سووریا دەڵێت، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە و "لە ئێستادا بەشێکی برینداران برینەکانیان سەختە، کە ئەوەش وا دەکات بەرزبوونەوەی ئاماری گیان لەدەستدان چاوەڕوانکراو بێت."
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو ئەوانەی بەر تەقینەوەکە کەوتوون، کرێکاری کشتوکاڵین." 
 
لای خۆیەوە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تەقینەوەکەی بە "گەورە" ناوبرد و رایگەیاند، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای نیشتمانی سووریادا بووە. 
 
روانگەکە دەڵێت: "ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی ئۆتۆسترادی سەرەکی تەقیوەتەوە و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکە."
 
        
        AM:11:27:03/02/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1080
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت