ئاژانسی بلومبێرگ: ڕووسیا پشت لە بەشار ئەسەد دەکات
        
                
        
        
        
          
	
وێستگەنیوز_
			
			
	پێدەچێت دۆخی سووریا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بچێت، هاوکات ڕووسیا
پشت لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا دەکات.
			
			
	
	کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، لەسەر دۆخی سوریا لە زاری سەرچاوەیەك
لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ئاماژەی بەوەداوە، ڕووسیا بە سوریای وتووە، "ناتوانێت
پشتگیریی بکات، چونکە لەئێستادا بۆ ڕووسیا کاری لەپێشینەتر هەیە."
			
			
	
	هاوکات ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، "ڕووسیا نیگەرانە
لە کشانەوەی سووپای سووریا لە چەند پارێزگایەک و چۆڵکردنی پێگەکانی بۆ بەرەی تەحریرئەلشام،
بۆیە بە دیمەشقی ڕاگەیاندووە، ناتوانێت پشتگیریی بکات."
			
			
	
	هەندێك لە میدیاکانیش باس لەوەدەکەن، بەشار ئەسەد، سەرۆکی
سوریا بەرەو ئێران وڵاتەکەی جێهێشتووە، بەڵام هێشتا بە فەرمی ئەوە یەکلانەکراوەتەوە.
        
        PM:10:36:06/12/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									3612
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت