پێنج سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل له‌ غه‌ززه‌ كوژران


وێستگه‌ نیوزـAFP

ئیسرائیل كوژرانی پێنج سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ راگه‌یاند.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێنج سه‌ربازه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ شه‌ره‌كانی باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ كوژراون بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌ باره‌یانه‌وه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.

دواتر و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و پێنج سه‌ربازه‌ به‌ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌ماس نه‌كوژراون، به‌ڵكو به‌ر بۆردومان و گولـله‌ی سوپای ئیسرائیل كه‌وتون و به‌ هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن سوپاكه‌وه‌ پێكراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ كوژرانی ئه‌و پێنج سه‌ربازه‌، 16 سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای ئیسرائیل برینداربوون و هۆكاره‌كه‌ش "ته‌قه‌ی دۆستانه‌"ی سوپای ئیسرائیل نه‌بووه‌، به‌ڵكو ئه‌و سه‌ربازانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ بۆسه‌یه‌ك و له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی بینایه‌ك له‌ ناوچه‌ی جه‌بالیا له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ پێكراون.

به‌وه‌ش له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ كه‌ له‌ 23ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌ماس له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری ده‌ستیپێكرد، گه‌یشته‌ 278 سه‌رباز.


AM:09:07:16/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت