ئوسترالیا سزای به‌سه‌ر 5 كه‌س و 3 قه‌واره‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاند
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی ئوسترالیا سزای به‌سه‌ر 5 كه‌س و 3 قه‌واره‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاند كه له‌نێویاندا وه‌زیری به‌رگری ئێران و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس هه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2024، حكومه‌تی ئوسترالیا به‌هۆی "ره‌فتاری ئێران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری"، سزای به‌سه‌ر 5 كه‌س و 3 قه‌واره‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاند.
سزاكه محه‌ممه‌د ره‌زا ئاشتیانی وه‌زیری به‌رگری ئێران و ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس كه باڵی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی سوپای پاسدارانه، له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها سزاكه هێزی ده‌ریایی سه‌ر به سوپای پاسداران و كۆمپانیاكانی به‌شدار له پێشخستنی پرۆگرامی موشه‌كی و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی تاران و به‌رپرسانی باڵای ئێران و بزنسمانه‌كان ده‌گرێته‌وه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
غولام عه‌لی ره‌شید فه‌رمانده‌ی "بنكه‌ی سه‌ره‌كی خاته‌م ئه‌لئه‌نبیا"، ئه‌میر حاته‌می راوێژكار و وه‌زیری پێشووی به‌رگری، مه‌هدی گۆگردچیان به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمپانیای ئێران بۆ پیشه‌سازی فڕۆكه (HESA)، كۆمپانیای دیزاین و دروستكردنی بزوێنه‌ری فڕۆكه‌ی (داما)، كۆمپانیای ڤه‌ناوران بۆ پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان كه سیستمی ئاراسته‌كردنی موشه‌ك دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی "هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌لانی ئێران".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "فراوانكردنی كاره هونه‌رییه‌كان و دابینكردنی بۆ بریكاره‌كانی ئێران، چه‌ندین ساڵه بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌دا".
به‌یاننامه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، لیستی سزاكان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، واته حكومه‌تی ئوسترالیا كه تا ئێستا سزای به‌سه‌ر 90 كه‌س و 100 قه‌واره‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێران سه‌پاندووه، پابه‌نده به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ تاران.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه ئوسترالیا له فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی "چالاكییه تێكده‌ره‌كانی" ده‌وه‌ستێنێت و پابه‌ندی "یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" ده‌بێت.
ئاشكرایه ئه‌مریكا له مانگی نیسانی 2019، سوپای پاسدارانی وه‌ك "رێكخراوێكی تیرۆریستی" پۆلێنكرد و داوای له هاوپه‌یمانه‌كانی كرد، هه‌مان شت بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و ئوسترالیا، تا ئێستا رازی نه‌بوون ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن.
PM:09:55:14/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت