له ئێران بههۆی لافاوهوه 10 كهس گیانیان له دهستدا
         
                
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	بەهۆى بارانى بەخوڕەوە، لە هەشت پارێزگای ئێران لافاو دروستبوە و بەهۆیەوە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان 10 کەس گیانیانلەدەستدا.
لە رۆژانی رابردوو شەپۆلێکی بارانبارینی بەخور بەشێک لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، بوشەهر، خوراسانی رەزەویی، خوراسانی باشوور، فارس، کرمان، هورموزگان و یەزدی گرتوەتەوە.
هەر لەو بارەیەوە موعینەدین سەعیدی، پەرلەمانتاری شاری زاهیدان لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندوە، بەهۆی روودانی لافاو لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان، تا ئێستا 10 کەس گیانیانلەدەستداوە و رێگا ترانزێتییەکانی ناوچەکە و بەشێک لە گوند و شارۆچکەکان، بەڕێژەی 70% زیانیان پێگەیشتوە.
لە مانگی رابردووشدا لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لافاوێکی دیکە روویدا و بەو هۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدابوو. 
        
        
PM:02:35:21/04/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1932
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت