کوڕێکی ئیسماعیل هەنییە لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا كوژرا
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
کوڕێکی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنهوهی حەماس لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە كوژرا.
		
	
 ئهمڕۆ شهممه، میدیاكانی فهلهستین هەواڵی کوژرانی حازم ئیسماعیل هەنییە، کوڕی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماسیان بڵاوکردەوەو رایانگهیاند: "کوڕەکەی هەنییە لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆسەر گەڕەکی شێخ رەدوان لە شاری غەززە کوژراوە."
	
	
 کوڕەی هەنییە، تەمەنی 22 ساڵ بووە و خوێندكاری زانکۆ بووە، به كوژرانی ئهم كهسهشهوه، تائێستا 14 کەس لە کەسوکاری هەنییە كوژراوه كه یهكێكیان براکەی بووه.
 
پێشتریش 21ی تشرینی دووەمی 2023، میدیای نزیک لە حەماس رایانگەیاند: "لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە محەمەد جەمال هەنییە، بە تەمەنترین نەوەی سەرۆکەکەی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا."
 
        
        PM:10:25:10/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2484
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت