زیانه گیانییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه 100 سه‌ربازی تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه زیاتر له 100 سه‌ربازی كوژراون.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه 4 سه‌رباز كوژراون كه 3 سه‌ربازیان له شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كانی ناو كه‌رتی غه‌ززه و چواره‌میان له پێكدادانێكدا له باشووری ئیسرائیل كوژراون.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، به‌مشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیانه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی له‌ناو غه‌ززه‌دا كوژراون گه‌یشته 101 سه‌رباز.
سوپای ئیسرائیل ئاشكراشیكرد كه هاوكات له شه‌ڕه‌كانی غه‌ززه‌دا سه‌ربازێكی دیكه‌ی به سه‌ختی بریندار بووه.
له 7ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "باهۆزی ئه‌قسا"دا هێرشێكی مووشه‌كی به‌رفراوانی كرده‌سه‌ر ئۆردووگانشینه‌كانی ئیسرائیل نزیك له كه‌رتی غه‌ززه و دواتر چه‌كداره‌كانی دزه‌یان كرده خاكی ئیسرائیل و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و هاوڵاتی مه‌ده‌نییان كوشت كه به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئیسرائیل له‌و رۆژه‌دا 1200 كه‌س كوژران سه‌ره‌ڕای به‌بارمته‌گرتنی سه‌دان ئیسرائیلی.
له‌وه‌ڵامدا حكومه‌تی ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی شمشێری ئاسنینی ده‌ستپێكرد و ده‌ستی كرد به بۆردوومانێكی توندی كه‌رتی غه‌ززه و له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مدا هێرشی زه‌مینی ده‌ستپێكرد و تا ئێستاش هێرشه‌كه به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 18 هه‌زار هاوڵاتی فه‌له‌ستینی كوژراون، سه‌ره‌ڕای برینداربوونی هه‌زارانی تر و خاپووربوونی سنوورێكی به‌رفراوانی كه‌رتی غه‌ززه.
PM:12:07:11/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت