وته‌بێژی قه‌سام: ئیسرائیل ناتوانێت دیله‌كانی به زیندوویی ببات
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵای سه‌ربازیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند: جگه‌له شه‌ڕ هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه و جه‌ختی كرده‌وه كه ئیسرائیل ناتوانێت دیله‌كانی به زیندوویی دەست بکەوێتەوە.
ئه‌بو عوبه‌یده، وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بانگه‌وازی بۆ سه‌رجه‌م چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی و هاوڵاتیانی كه‌رتی غه‌ززه و جیهان كرد بكه‌ونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و به چه‌ك هه‌ڵگرتن و خۆپیشاندان وه‌ڵامی ئیسرائیل بده‌نه‌وه.
ئه‌بو عوبه‌یده له بانگه‌وازه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، جگه‌له له بژارده‌ی شه‌ركردن له سه‌رجه‌م كوچه و كۆڵانێكدا، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له به‌رده‌مدا نییه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام په‌یامێكی بۆ ئیسرائیل نارد و وتی، به‌بێ گفتوگۆ و رازی بوون به مه‌رجه‌كانی مقاومه، ئیسرائیل ناتوانێت دیله‌كانی به زیندویی بباته‌وه.
PM:06:31:10/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت