ره‌فعه‌ت ئه‌لعه‌رعیر شاعیره دیار و ناسراوه‌كه‌ی فه‌له‌ستین له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا كوژرا
ره‌فعه‌ت ئه‌لعه‌رعیر
وێستگه‌نیوز-
"ره‌نگه ئه‌م به‌یانییه بمرین"، ئه‌مه یه‌كێكه له دواهه‌مین ئه‌و رستانه‌ی كه شاعیر و نووسه‌ر و ئه‌كادیمیستی ناسراوی فه‌له‌ستینی ره‌فعه‌ت ئه‌لعه‌رعیر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیویه‌تی، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی، به‌رواری 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، له بۆردومانێكی ئاسمانی ئیسرائیل‌دا، بكوژرێت.
ره‌فعه‌ت هاوپێچ له‌گه‌ڵ دواهه‌مین وشه‌كانیدا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌نگی ته‌قینه‌وه و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل ده‌بیسترێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌مان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م كورته نووسینه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه: "بیناكه ده‌له‌رزێت، كه‌لوپه‌له‌كان و پارچه‌كان به‌ر دیواره‌كان ده‌كه‌ون و به‌رده‌بنه‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئیسرائیل بۆردومانه‌كه‌ی راناگرێت".
ئه‌م شاعیر و ئه‌كادیمیسته، له‌گه‌ڵ براكه‌ی و كوڕه‌كه‌ی و خوشكه‌كه‌ی و سێ منداڵی خوشكه‌كه‌ی، له‌م شه‌ڕه‌دا كوژراون.
به وته‌ی یاسر محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووسی هاوڕێی، له شه‌ڕی ساڵی 2014، له بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، براكه‌ی ده‌كوژرێت.
یاسر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌لعه‌رعیر سێ كوڕی هه‌یه، یه‌كێكیان له ساڵی یه‌كه‌می زانكۆیه و سێ كچیشی هه‌یه كه له غه‌ززه له‌گه‌ڵ دایكیان ده‌ژین.
له‌م رووه‌وه ره‌فعه‌ت له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا ده‌ڵێت باوكی شه‌ش منداڵه، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له بۆردومانه جیاوازه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، زیاد له 30 كه‌س له خزم و كه‌سوكاریان له‌ده‌ستداوه.
ره‌فعه‌ت له زانكۆی ئیسلامی كه‌رتی غه‌ززه، مامۆستای ئه‌ده‌بی ئینگلیزی بوو، ئیسرائیل رۆژی 11 تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌و زانكۆیه‌ی بۆردومان كردووه و پاساوی بۆ بۆردومانكردنی زانكۆكه، ئه‌وه بوو زانكۆی ناوبراو:"بنكه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی و سیاسی و سه‌ربازی گرنگی حه‌ماس بووه له غه‌ززه".
یاسر محه‌مه‌د كه هاوڕێیه‌كی نزیكی بووه و قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی BBC كردووه، باس له‌وه ده‌كات ره‌فعه‌ت له غه‌ززه و له گه‌ڕه‌كی ئه‌لشجاعییه هاتووه‌ته دونیاوه و هه‌ر له‌وێش گه‌وره بووه و له قوتابخانه‌كانیدا خوێندوویه‌تی، دواتر له زانكۆی ئیسلامی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس وه‌رده‌گرێت، پاشان له زانكۆی كۆلیدج- له‌نده‌ن، بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی به‌ده‌ستده‌هێنێت و له زانكۆی بۆترا له مالیزیا، ده‌بێته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا.
عاصم ئه‌لنه‌بیه كه یه‌كێكه له هاوڕێ نزیكه‌كانی ره‌فعه‌ت، ده‌ڵێت: "ره‌فعه‌ت رۆژانه زیاد له 25 هه‌زار هه‌نگاوی ناوه، تاكو چیرۆك و به‌سه‌رهاتی غه‌ززه‌ییه‌كان كۆبكاته‌وه و نه‌هامه‌تییه‌كانیان بگێڕێته‌وه".
یاسر محه‌مه‌د له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "چه‌ند رۆژێك پێش شه‌هیدكردنه‌كه‌ی، قسه‌م له‌گه‌ڵی كرد و له دواهه‌مین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوانمان پێی وتم: هێشتا به‌رده‌وامم له گه‌ڕان به دوای نان و ئینته‌رنێتدا".
ره‌فعه‌ت یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی: "ئێمه ژماره نین" كه رێكخراوێكی فه‌له‌ستینی قازانج نه‌ویسته و ساڵی 2015 دامه‌زراوه، ئه‌م رێكخراوه چیرۆك و به‌سه‌رهاتی ئه‌و قوربانیانه‌ی فه‌له‌ستین ده‌گێڕێته‌وه كه له هه‌واڵه‌كاندا وه‌ك "ژماره" باسیان لێوه ده‌كرێت.
جیهاد ئه‌بو سه‌لیم كه پێشتر یه‌كێكه بووه له خوێندكاره‌كانی، ئاوا وه‌سفی ئه‌لعه‌رعیر ده‌كات: "ئه‌و ڕێنماییكار و هاوڕێ بوو، به راستی له ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌كانی خوێندنیش، گرنگی به خوێندكاره‌كانی ده‌دا. ئه‌و منی فێری زمانی ئینگلیزی كرد و پێیوابوو زمان: ئامرازی رزگاربوونه له گه‌مارۆ درێژخایه‌نه‌كه‌ی سه‌رغه‌ززه، هه‌روه‌ها ئامێرێكی گواستنه‌وه‌ی خێرایه كه ته‌حه‌دای گه‌مارۆی فیكری و ئه‌كادیمی و كه‌لتوری ده‌كات".
چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، له به‌رواری حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی BBC به‌ریتانی، ره‌فعه‌ت ئه‌و هێرشه به "ره‌وا و ئه‌خلاقی" داده‌نێت و ده‌یچووێنێت به "راپه‌ڕینی گیتۆی وارشۆ" و ده‌ڵێت: "ئه‌مه دروست وه‌ك راپه‌ڕینی گیتۆی وارشۆ وایه، ئه‌مه گیتۆی غه‌ززه‌یه و دژ به 100 ساڵ له كۆڵۆنیاڵیزم و داگیركاری ئه‌وروپی و زایۆنیزم راپه‌ڕیوه"، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه هه‌رای نایه‌وه.
راپه‌رینی گه‌ڕه‌كی جوله‌كه‌كان له وارشۆ "گیتۆی وارشۆ"، راپه‌ڕینێك بوو له پۆڵه‌نده ئه‌نجامدرا كه ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1943 داگیری كردبوو. له‌و راپه‌ڕینه‌دا، جوله‌كه‌كان ئه‌و چه‌كانه‌یان به‌كارهێنا كه به قاچاخ و به دزییه‌وه، گه‌یه‌نرابوونه ناو گه‌ڕه‌كه جوله‌كه‌نشینه‌كان. ئامانجی راپه‌ڕینه‌كه، به‌رگریكردن بوو له هه‌وڵی نازییه‌كان كه ده‌یانویست جوله‌كه‌كان بگوازنه‌وه بۆ ئۆردوگاكانی قڕكردن و له‌ناوبردن.
ئه‌لعه‌رعیر به زمانی ئینگلیزی باسی له دۆزی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كرد و هه‌ر به ئینگلیزی كتێبێكی به ناونیشانی "Gaza Writes Back" بڵاوكرده‌وه، تێیدا كۆمه‌ڵێ كورته چیرۆكی نووسه‌ره گه‌نجه‌كانی غه‌ززه‌ی كۆكردبووه‌وه، ئه‌و نووسه‌ره گه‌نجانه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه‌دا ژیاون و گه‌وره‌بوون كه ئیسرائیل، ماوه‌ی زیاد له 16 ساڵه، به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا سه‌پاندوویه‌تی.
PM:03:48:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت