حه‌ماس به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی قودس راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شاری قودس راگه‌یاند كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران و داوایكرد بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌می 2023، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوو له شه‌هیدانی قه‌سام، موراد ئه‌لنه‌مر و ئیبراهیم ئه‌لنه‌مر، له ئۆپه‌راسیۆنێكی گیانفیدایدا، له ئۆردوگانشینی رامۆت له قودسی داگیركراو، توانییان سێ ئیسرائیلی بكوژن و چه‌ندانی دیكه بریندار بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌سه‌ر داگیركه‌ر پێویسته له هه‌موو شار و گوند و شه‌قام و كۆڵانێك ئاگاداری خۆیان بن، چونكه پاڵه‌وانه‌كانمان ساز و ئاماده‌ن بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند له كرده‌وه‌یه‌كدا كه دوو برای فه‌له‌ستینی له ده‌روازه‌ی باكووری خۆرئاوای قودس ئه‌نجامیاندا، سێ كه‌س كوژران و 12ی تر برینداربوون و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
هاوكات پۆلیسی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان توانیویانه ئه‌نجامده‌رانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكوژن.
هاوگات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل رایانگه‌یاند ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له كه‌رتی غه‌ززه رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه، بۆ رۆژێكی دی- واته بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه- درێژده‌كرێته‌وه. به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی رۆژه‌كانی ئاگربه‌سته كاتییه‌كه ده‌بێته 7 رۆژ.
له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت رۆژه‌دا، هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك له ده‌ستگیركراوانی یه‌كتریان ئازادكردووه. پێشبینی ئه‌وه‌شده‌كرێت ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی زیاتری ئاگربه‌سته‌كه نه‌كرێت، ئه‌وا ئیسرائیل له باشووری كه‌رتی غه‌ززه، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌كات.
PM:06:28:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 4828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت