ناتانیاهۆ: به دڵنییاییه‌وه دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیله‌كان ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شه‌ڕی غه‌ززه
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2023، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دووپاتیكرده‌وه دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دیله‌كانی ئیسرائیل، گه‌ڕاندنه‌وه بۆ شه‌ڕ له كه‌رتی عه‌ززه، حه‌تمییه.
ناتانیاهۆ، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: "مه‌حاڵه تا كۆتایی نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌ڕه‌كه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه كۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌تی سه‌ربازی گه‌ل-به گوزارشتی خۆی- له پشتییه‌وه راوه‌ستاون.
روونیشیكردووه‌ته‌وه له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه، سێ ئامانجی ده‌ستنیشانكردووه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: له‌ناوبردنی حه‌ماس، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رفێنراوه ئیسرائیلییه‌كان، گرنتی ئه‌وه‌ی غه‌ززه جارێكی دی نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل. جه‌ختی له‌وه كرد ئه‌م سێ ئامانجه، هێشتا وه‌ك خۆیان مانه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له هه‌فته‌ی رابردوو، ده‌ستكه‌وتێكی هێجگار مه‌زنمان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش بریتییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌یان له رفێنراوه‌كان".
ئه‌م لێدوانانه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی حه‌وت رۆژه، ئاگربه‌ستێكی كاتی له نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دا هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت حه‌ماس، ژماره‌یه‌ك دیلی نوێ كه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستگیری كردوون، ئازاد بكات.
به گوێره‌ی په‌یامنێری ئه‌لعه‌ربییه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیل پێی راگه‌یاندووه، له‌مڕۆدا وه‌جبه‌ی شه‌شه‌می دیله‌كان ئازاد ده‌كرێن كه 10 ئیسرائیلی و دوو رووسی له‌خۆده‌گرێت.
له دوای هێرشه غافڵگیره‌كه‌ی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، بۆ سه‌ر ئۆردوگانشینه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه، گروپه فه‌له‌ستینییه‌كان، به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، نزیكه‌ی 240 ئیسرائیلیان ده‌ستگیركردووه، له‌وانه ژماره‌یه‌كان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئیسرائیلین و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان خه‌ڵكانی بیانین.
رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست كه دوای چه‌ندین هه‌فته به نێوه‌ندگیری میسری و قه‌ته‌ری و ئه‌مریكی هاته‌ئاراوه، تا ئێستا نزیكه‌ی 180 فه‌له‌ستینی له ژن و منداڵ كه له زیندانه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستگیركرابوون، ئازادكراون. له به‌رامبه‌ردا 66 ئیسرائیلی له ژن و منداڵ و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بیانی ئازادكراون كه لای حه‌ماس ده‌ستگیركرابوون.
PM:11:15:29/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت