فڕۆكهیهكی سهربازیی ئهمریكا به 8 سهرنشینهوه له ژاپۆن كهوته خوارهوه
وێستگه نیوزـ
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە دوورگەی یاکوشیمای ژاپۆن کەوتەخوارەوە.
ئاژانسی فڕانس پرێس لە زاری وتەبێژی پاسەوانانی کەناراوەکانی ژاپۆنەوە بڵاویکردەوە: زانیاری گەیشتووەتە دەست لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەوەی هەشت کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون و تائێستا زانیاری زیاتر ئاشکرا نەکراوە".
لە مانگی ئابی رابردووشدا فڕۆکەیەکی دیکەی سەربازیی ئەمریکا به 23 سهرنشینهوه لە باکوری ئوسترالیا کەوتەخوارەوە و سیانیان گیانیان لەدەستدا.
AM:11:32:29/11/2023
ئهم بابهته 1916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت