قه‌ته‌ر: ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ دوو رۆژی دیكه درێژ ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناو شه‌ڕی غه‌ززه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی مرۆیی.
ماجد بن محه‌مه‌د ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی نێوه‌ندگیریی به‌رده‌وام له‌نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، گه‌یشتینه رێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی بۆ دوو رۆژی دیكه له كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكات بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند دوای گفتوگۆكردنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر و قه‌ته‌ر، رێككه‌وتون به هه‌مان مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی پێشوو، دوو رۆژی دیكه ئاگربه‌سته‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، ئاگربه‌ستێكی مرۆیی بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ له‌نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس راگه‌یه‌ندرا و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك دیل و بارمته‌یان گۆڕییه‌وه و بارهه‌ڵگری هاوكاریی مرۆییش له ده‌روازه‌ی ره‌فه‌حی میسره‌وه گه‌یشته هاوڵاتیانی غه‌ززه.
PM:07:40:27/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت