پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی گرووپی سێیه‌می زیندانیان له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز-
له سێیه‌م رۆژی ئاگربه‌ستی مرۆیی كه بڕیاره بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی گرووپی سێیه‌می زیندانیان له نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی تشرینی دووه‌می 2023، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه 13 بارمته‌ی ئیسرائیلی، سێ تایله‌ندی و هاووڵاتییه‌كی رووسی راده‌ستی رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی ده‌ستگیركراوانی ئیسرائیلی و بیانی به خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی پشتڕاستكرده‌وه.
زیا ره‌شوان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی پرسگهكانی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "میسر لیستی ناوی 13 ئیسرائیلی و 39 فه‌له‌ستینی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئازاد ده‌كرێن".
وتیشی: "ئه‌م ئاماره سێهه‌مین وه‌جبه‌یه كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی چوار رۆژه كه به نێوه‌ندگیری میسر و قه‌ته‌ر ئه‌نجام در".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئاگربه‌سته‌كه به‌بێ ئاسته‌نگ به‌رده‌وام بووه و رۆژی یه‌كشه‌ممه 120 بارهه‌ڵگری فریاگوزاری له میسره‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ غه‌ززه كه دوو بارهه‌ڵگر سووته‌مه‌نی و دوو بارهه‌ڵگر غازی چێشت لێنان بوون.
PM:07:30:26/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت