دوو پسپۆڕ: پێده‌چێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌كانی له سوریا و عێراق بگۆڕێت
وێستگه‌نیوز-
دوو پسپۆڕی سه‌ربازی ئه‌مریكی پێیانوایه كه پێده‌چێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه‌كانی له عێراق و سوریا بگۆڕێت و توندوتیژ بێت.
پاش ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا و عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن ده‌ستیانكرد به هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له سوریا و عێراق ئه‌مه‌ش ئه‌مریكای نیگه‌ران و توڕه كردووه و چه‌ند جارێك وه‌ڵامیان هه‌بووه.
مایڵز كاگینز، عه‌قیدی خانه‌نشینكراوی ئه‌مریكی و وته‌بێژی پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی وت: "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سنوورداری سه‌ربازی واشنتۆن بۆ هێرشی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌ریده‌خات كه كۆشكی سپی خۆپارێزی هه‌یه له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان بۆ شكستپێهێنانیان”.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م میلیشیایانه دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بكه‌نه ئامانج و سه‌ربازه‌كانیان بكوژن، ڕه‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بگۆڕێت و توند‌وتیژتر بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئێستادا ئه‌مریكا نایه‌وێت هه‌ڵمه‌تێكی بۆردومانی فراوانتر ده‌ستپێبكات تا گورزی توند له‌و میلیشیایانه له سوریا و عێراق بدات".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه ماوه‌ی سێ ساڵ له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق خزمه‌تی كردووه و ئێستاش له په‌یمانگای "نیولاینز" بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان كارده‌كات، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ئه‌و میلیشیایانه، ڕێگرییان لێده‌كات له درێژه‌دان به هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا".
له‌لایه‌كی تره‌وه ئارۆن ستین، شرۆڤه‌كاری سیاسی و ئه‌منی ئه‌مریكی، به‌رپرسی ناوه‌ڕۆكی كۆمپانیای Wars on rocks، كه ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مریكی تایبه‌ته به كاروباری ئه‌منییه، رایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا ناتوانێت زۆر شت بكات بۆ پاراستنی بنكه‌كانی له سوریا و عێراق جگه له به‌كارهێنانی هێزی ئاسمانی".
ستین بۆ ئه‌لعه‌ره‌بیه، ده‌ڵێت: "كاریگه‌ری ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سنوورداره، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و چه‌كانه‌ی میلیشیاكان به‌كاریده‌هێنن ورد نین".
وتیشی: " سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هاوپه‌یمانییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، هه‌ربۆیه ئه‌م هێرشانه ناتوانن ببنههۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچاربكه‌ن بڕیاری گه‌وره بدات بۆ نموونه وه‌ك كشانه‌وه له سوریا”.
ئه‌و پسپۆڕه سه‌ربازییه پێیوایه كه "هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی تاران داوایان لێده‌كات هێرشه‌كان ڕابگرن”.
راشیگه‌یاند كه "پێده‌چێت هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریكی و ئێرانی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئێستا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر په‌ره‌نه‌سێنێت و ئاڵۆزتر نه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ده‌گوزه‌رێت له سنووری ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیاره‌ی نێوانیاندا ده‌مێنێته‌وه”.
ئارۆن ستین جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ئه‌م جۆره شه‌ڕ و پێكدادانانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا نابێت، به‌ڵام كاریگه‌ری ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعشدا دروست ده‌كه‌ن".
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران 62 جار بنكه و باره‌گاكانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان له سوریا و عێراق كردووه‌ته ئامانج كه زیاتر له نیوه‌یان له سوریان.
PM:01:30:25/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت