میسر.. 13 ئیسرائیلیش له‌ناو ئازادكراوه‌كاندان
سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند ئازادبوونی 12 بارمته‌ی ده‌ستی حه‌ماسی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین 25 بارمته‌ی ئازاد كرد كه 12یان تایله‌ندی و 13یان ئیسرائیلین و زۆری ئازادكراوهكانیش ژن و منداڵن، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته كاتییه‌ی كه بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی به غه‌ززه و ئازادكردنی دیل و بارمته‌كاندا كراوه.
سریتا تاڤیسین، سەرۆک وەزیرانی تایلەند ڕایگەیاند، حەماس ئه‌مڕۆ هەینی 12 بارمتەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئازادکردووە کە لە کاتی هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەردا دەستبەسەرکرابوون، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە جێبەجێکردنی ئاگربەست.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زیا ره‌شوان، سه‌رۆكی ده‌ستی گشتیی پێشوازی له میسر رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئازادكراوه‌كانی ئه‌مڕۆ 25 كه‌سه و له‌و ژماره‌یه 13یان ئیسرائیلن و له‌ناو ئیسرائیلییه ئازادكراوه‌كاندا ژن و منداڵیش هه‌یه.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئازادکردنی 39 منداڵ و ئافرەتی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل پشتڕاست دەکاتەوە و ئاشکراشی دەکات، بارمتە ئیسرائیلییەکان لە دەروازەی رەفەحەوە نێردراونەتە میسر و لەوێ رادەستی دەسەڵاتدرانی ئیسرائیل کراون، دواتر لەرێگەی دەروازەی کەرەم ئەبو سالم، دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بەوەشدا، ئازادکردنی بارمتە تایلەندییەکان لەلایەن حەماسەوە لە دەرەوەی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دوای 48 رۆژ لە جەنگ و گەمارۆدان ئاگربەست لە غەززە دەستیپێکرد و بڕیارە تا چوار رۆژ بەردەوامبێت و لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆشەوە دەست بە ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان كرا.
ئەمڕۆ هەینی، بە نێوەندگیری قەتەر شەڕ لە غەززە راگیرا و بڕیارە لە ماوەی چوار رۆژی ئاگربەستەکەدا 50 دیلی ئیسرائیلی ئازادبکرێن و لە بەرامبەر هەر یەکێکیشیاندا سێ دیلی فەڵەستین رادەستی حەماس بکرێنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، "شەڕ بۆ ماوەیەکی کورت دەوەستێت و دواتر بە هەموو هێزی سەربازیمانەوە دەست بە ئۆپەراسیۆن دەکەینەوە." وتیشی، "تا ئامانجەکانمان بەدەستنەهێنین، ناوەستین."
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل وتیشی: ئامانجیان لەناوبردنی حەماس و گەڕاندنەوەی بارمتەکانە لە غەززەوە بۆ ئیسرائیل.
بەپێی دوایین ئامارەکان، لە سەرەتای جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تا ئێستا 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە کە زیاتر لە شەش هەزار و 150 کەسیان منداڵن و نزیکەی چوار هەزاریشیان ژنن.
PM:07:36:24/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت