هاکان فیدان: تەواوی دامەزراوەکانی پەکەکە لە عێراق و سوریا ئامانجی شەرعی و ڕەوامانن
وێستگه نیوزـ
وەزیری دەرەوەی تورکیا ده‌ڵێت، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یان ئه‌نجامدا لە سوریاوە هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه كه تەواوی دامەزراوەکانی پەکەکە لە عێراق و سوریا ده‌كه‌نه "ئامانجی ره‌وا"ی خۆیان.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تەحسین ئێرتوغروڵئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی به‌شه توركییه‌كه‌ی قوبرس لە ئەنقەرە، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ''لەمەودوا گشت دامەزراوەکانی ژێرخان وسەرخان و دامەزراوەکانی وزەی سەربە پەکەکە/یەپەگە بەتایبەتی لە عێراق و سوریا ئامانجی شەرعی سوپا و ئەندامانی دەزگای هەواڵگرییمانن".
لە وەڵامێکی پرسیارێکدا سەبارەت بە هێرشه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی ئەنقەرە، فیدان ڕایگەیاند كه لە ئەنجامی بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکانیان دەرکەوت کە هەردوو كه‌سه‌كه لە سوریاوه هاتوون و هه‌ر له سوریاش مەشقیان کردووە.
"ئامۆژگاری لایەنەکانی سێیەم دەکەین خۆیان بە دوور بگرن لە دامەزراوە و کەسەکانی پەکەکە/یەپەگە، چونكه وەڵامی سوپای توركیا زۆر ڕوون و ئاشکرا دەبێت، لە ئێستاوە ئەمە دەڵێم کە (تیرۆریستان) جارێکی دیکە پەشیمان دەبنەوە لە ئەنجامدانی کردەیەکی لەم شێوەیە''. فیدان ئه‌مه‌شی وت.
بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 01-10-2023، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویداوهێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدرا کە یەکێکیان خۆی تەقاندەوە و ئەوی دیکەشیان کوژرا، دواتریش پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند.
PM:04:56:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت