رۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌ریده: ئێران و روسیا له‌سه‌ر چه‌كداركردنی خێڵه عه‌ره‌بیه‌كانی سوریا دژی هه‌سه‌ده رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه ئێران و روسیا له‌سه‌ر چه‌كداركردنی خێڵه عه‌ره‌بیه‌كانی سوریا دژی هه‌سه‌ده رێككه‌وتن و له‌گه‌ڵ توركیا پێیانوایه كه باشترین رێگایه تا رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ببنه‌وه، چونكه ناتوانن راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لجه‌ریده"ی كوه‌یتی له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له ماوه‌كانی دواییدا ئێران و روسیا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حزبوڵای لوبنان به‌شێكی زۆری چه‌كه كۆنه‌كانی راده‌ستی خێڵه عه‌ره‌بیه‌كانی سوریا و روسیا بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران چه‌كی نوێ راده‌ستی حزبوڵا بكات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه كه به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه له‌دوایه‌مین سه‌ردانی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس بۆ سوریا و لوبنان یاوه‌ری بووه، روسیا رازیبووه به گواستنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری چه‌كی ئێران له‌سوریاوه بۆ لوبنان، له‌به‌رامبه‌ردا حزبوڵا به‌شێك له چه‌كه كۆنه‌كانی راده‌ستی مۆسكۆ بكات بۆ به‌كارهێنانی له‌جه‌نگی ئۆكرانیا كه پێویستییه‌كی زۆری به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌شه‌كه‌ی تریشی راده‌ستی ئه‌و خێڵه عه‌ره‌بیانه بكات كه شانبه‌شانی دیمه‌شق له خۆرهه‌ڵاتی سوریا دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن، ده‌جه‌نگن".
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه، روسیا كه له ئێستادا پێویستییه‌كی زۆری به چه‌كه بۆ جه‌نگه‌كه‌ی له ئۆكرانیا به‌بێ گوێدانه جۆرایه‌تییه‌كه‌ی، ده‌بێته خاوه‌نی بڕێك له‌و چه‌ك و زه‌خیرانه‌ی حزبوڵا له جه‌نگی 2006ه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له گه‌نجینه‌كانی هه‌ڵیگرتوون.
باسی له‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان ئێران و روسیا، ده‌بێته پاڵپشتێك بۆ هه‌وڵه‌كانی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و سوریا، كه لێیه‌وه دیمه‌شق به‌ڵێنده‌دات به دوورخستنه‌وه هێزه كوردیه‌كان له‌سنوری توركیا، بۆ ئه‌ودیوی پشتێنه‌ی سنووری به‌دووری (45) كیلۆمه‌تر له‌ناو خاكی سوریا".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن، تاكه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێوشوێنانه. ئه‌نقه‌ره‌و تاران و مۆسكۆ ده‌یانه‌وێت خۆیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌دووربگرن، بۆیه پێیانوایه باشترین چاره‌سه‌ر جوڵاندنی خێڵه عه‌ره‌بیه‌كانه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌سه‌ده له‌و پشتێنه ئه‌منییه.
PM:09:17:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت