وه‌زیری ناوخۆی توركیا: خۆكوژێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئاسایشی ئه‌نقه‌ره خۆی ته‌قانده‌وه
شوێنی تەقینەوەکە.. وێنە: AA
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، لەبەردەرگای ئاسایش لە ئەنقەرە دوو كه‌س کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هاتبوون و ویستوویانە هێرشی "تیرۆریستی" ئەنجام بدەن، یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە و یەکێکیان کوژراوە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: "نزیکەی کاتژمێر 09.30 دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلی بازرگانی هاتبوونە بەردەم دەروازەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆمان، بە بۆمب هێرشێکیان ئەنجامدا".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا وتی: "یەکێک لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندەوە و تیرۆریستەکەی دیکە کوژرا".
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: "لە کاتی تەقەکردنەکە دوو ئەفسەری پۆلیسمان بە سووکی بریندار بوون"؛ ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
AM:10:33:01/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت