ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی به‌هێز له پاكستان روویدا و 102 كه‌س كوژران و برینداربوون
وێستگه نیوزـ
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له پاكستان روویدا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌وترێت ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش باس له كوژران و برینداربوونی 102 كه‌س ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئه‌یلولی 2023، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز باشووری و رۆژئاوای پاكستانی هه‌ژاند و ئاژانسه جیهانییه‌كانیش ده‌ڵین تائێستا 52 كه‌س كوژراون و 50ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسه‌كان ده‌ڵێن خۆكوژه‌كه له‌ناو بۆنه‌یه‌كی ئایینی تایبه‌ت به یادی له‌دایكبونی محمد پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه‌و بۆنه‌كه‌ش له مزگه‌وتێكی ناوچه‌ی بلوجستان رێكخراوه.
پۆلیسی ناوچه‌كه ده‌ڵێت كه هێرشبه‌ره‌كه له‌نزیك ئۆتۆمبیلێكی پۆلیس خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی پاكستانیش ره‌تیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌وان هێرشه خۆكوژییهكهیان كردبێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش رۆژنامه‌ی داونی پاكستانی له زاری پۆلیسی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له مزگه‌وتێكی شاری هانگۆی سه‌ر به هه‌رێمی خه‌یبه‌ر بهختونخوا له باكووری رۆژئاوی پاكستان روویدا.
ئه‌و رۆژنامه پاكستانییه وه‌ك ئامارێكی سه‌ره‌تایی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، دوو كه‌س كوژران و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه كۆتایی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك راگه‌یاند كه له پاكستان روویدا و به‌هۆیه‌وه 54 كه‌س كوژران.
PM:12:37:29/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت