دوو تەقینەوەی بەهێز سویدیان هەژاند
فۆتۆ: گێتی
وێستگهنیوزـ
میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی بەهێز لە سوید سێ کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆر بەر بینا و خانووەکانی هاووڵاتیان کەوت.
رۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، دوو تەقینەوەی بەهێز سویدیان هەژاند و سێ کەس برینداربوون و زیانێکی زۆر بەر خانوو و بیاناکان کەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەی یەکەم لە گەڕەکێکی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید روویداوە و تەقینەوەی دووەمیش لە شاری لینشۆپینگ روویداوە و تا ئێستاش نازانرێت کە ئەو دوو تەقینەوەیە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە یاخود نا.
ئەوەشی خستەڕوو، لەو دوو تەقینەوەیەدا سێ کەس برینداربوون زیانێکی زۆر بەر باڵەخانە و خانووی هاووڵاتیان کەوتووە.
میدیاکانی سویدیش بڵاویانکردەوە، ئەو دوو تەقینەوەیە پەیوەندییان بە باندە تاوانکارییەکانەوە هەیە کە ئێستا لە سوید بووە بە کێشەیەکی پەرەسەندوو.
AM:12:12:27/09/2023
ئهم بابهته 1492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت