لافاوه‌كه‌ی لیبیا زیاتر له 43 هه‌زار كه‌سی ئاواره كردووه
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه به‌هۆی زریانی (دانیاڵ) كه باكوری خۆرهه‌ڵاتی لیبیای گرته‌وه، زیاتر له 43 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و ماڵ‌وحاڵیان جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2023، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و خاپووربوونی به‌شێك له‌خانووه‌كان، زۆرێك له هاوڵاتیان ناچار بوون شاری ده‌رنه‌ی لیبیا به‌جێبهێڵن و رووبكه‌نه شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته".
رێكخراوه‌كه له دواهه‌مین راپۆرتیدا ده‌رباره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا دوای زریانی دانیاڵ كه شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11ی ئه‌یلول ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرته‌وه و به‌پێی ئاماری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته زیاتر له 3300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، باس له‌وه ده‌كات كه به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی رێكخراوه‌كه، 43 هه‌زار و 59 كه‌س به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ئاواره بوون.
پێشتر نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندبوو، كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی لافاوه‌كه‌ی شاری ده‌رنه بۆ 11 هه‌زار و 300 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی لافاوه‌كه‌دا بێسه‌روشوێنن، هێشتا له دێرنا به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ترس له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به قۆناغی شیبونه‌وه‌ی جه‌سته و پیسبونی ئاوی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
PM:06:55:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت