ئیبراهیم رهئیسی: هیچ کێشەیەکمان لە پشکنینی بنکە ئەتۆمیەکاندا نییە
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران
وێستگهنیوزـ
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ کێشەیەکی نیە لەگەڵ ئەو پشکنەرە ئەتۆمیانەی کە جێگەی متمانەن و دەتوانن لەسەر کارەکانیان بەردەوام بن هاوکات ئاژانسەکانی ئێران باسیان لەوە کردو وڵاتانی ئەمریکاو بەریتانیاو ئەڵمانیاو فەرەنسا بۆمەبەستی بە سیاسیکردنی ئەو بابەتە پڕوپاگەندەیان بڵاوکردەوە.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دەشڵێت: "سەبارەت بەو پشکنەرانەی کەجێگەی متمانەن دەتوانن لەسەر کارەکانیان بمێننەوە چونکە بریارەکە کاریگەری زۆری لەسەر وڵاتی ئێران دەبێت".
پێشتر ئاژانسەکانی ئێران باسیان لەوە کرد ئێران بریاری خۆی بۆ گەراندنەوەی ئەو پشکنەرانە داوە چونکە ئەوان لە پشکنەرە زۆر باشەکانی وڵاتی ئێران بوون و شارەزایی باشیان هەبووە، هۆکاری دروسبونی ئەو دەنگۆیانەش وڵاتانی ئەمریکاو بەریتانیاو ئەڵمانیاو فەرەنسا بون کەئامانج لێی بەسیاسیکردنی ئەو بابەتە پڕوپاگەندەیان بڵاوکردەوە.
ئەمە لەکاتێکدا شەممەی رابردوو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو رێوشوێنەی بە ناپێویست و بێ وێنە وەسفکرد کە ئێران بۆ دەرکردنی یەک لەسەر سێی پشکنەرانی ئاژانسەکە گرتویەتیەبەر ئەمەش رێگری لە توانای سەرپەرشتیکردنی ئەتۆمییەکانی تاران دەکات.
PM:12:16:21/09/2023
ئهم بابهته 1188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت