ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ست پێده‌كات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان
وێستگه نیوز-
به‌به‌شداری 78 سه‌رۆك و به‌رپرسی وڵاتان، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مانی توركیا سوێندی یاسایی ده‌خوات و له دره‌نگانی شه‌ویشدا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونیشی ئه‌ردۆغان راسته‌وخۆ سه‌ردانی گۆڕی مسته‌فا كه‌مال ئهتاتوك دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا ده‌كات و تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی داده‌نێت.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیاره 78 به‌رپرسی باڵای نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ببن كه 21 سه‌رۆكی وڵاتان و 13 سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌ردۆغان میوانداری ئێواره خوانێكیش ده‌كات بۆ سه‌رۆكه‌كانی وڵاتان كه به‌شداری له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2023 ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیای ئاشكراكرد و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاندیدی هاوپه‌یمانی كۆمار، 52.18%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوپه‌یمانی میللـه‌ت 47.82ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
AM:09:14:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت