ئه‌مریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
وێستگه نیوز-
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر سێ كه‌سایه‌تیی ئێرانی و توركی و كۆمپانیایه‌كی سوپای پاسداران‌دا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1ی حوزه‌یرانی 2023، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای بلۆككردنی سامان و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی به‌سه‌ر سێ كه‌سایه‌تیی ئێرانی و توركی و كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به سوپای پاسداران و دوو به‌رپرسی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران‌دا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی سزادراون، به‌شدارییان له پیلانگێڕی بۆ كوشتنی به‌رپرسانی ئیداره‌ی تره‌مپ و بوشی كوڕدا كردووه".
یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه سزاكان ده‌یانگرێته‌وه، محه‌مه‌د ره‌زا ئه‌نسارییه، كه به‌رپرسی یه‌كه‌یه‌كی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه و به وته‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، "سه‌رپه‌رشتیی ئۆپه‌راسیۆنی نهێنیی" له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا كردووه، "له نێویاندا نه‌خشه‌دانان و جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌واڵگری و كوشنده دژی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خه‌ڵكی دیكه‌ی ئه‌مریكا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وروپا و ئه‌فریقا".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئه‌نساری به پشتیوانیی شه‌هرام پورسه‌فی كه هاووڵاتییه‌كی ئێرانییه، نه‌خشه‌یان داوه و هه‌وڵیانداوه دوو به‌رپرسی پێشووی حكومه‌تی ئه‌مریكا بكوژن".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئابی ساڵی رابردوو، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا پورسهفیی به هه‌وڵدان بۆ كوشتنی جۆن بۆڵتن تۆمه‌تباركرد.
جۆن بۆڵتن له ئیداره‌ی تره‌مپدا پۆستی راوێژكاری ئاساییشی نیشتمانیی هه‌بوو و به‌رپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، ده‌یكوژن.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆش یه‌كێك بووه له ئامانجی ئێرانییه‌كان.
حسێن حافز ئه‌مینی، كه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئێران و توركیایه، له لیستی سزاكانی ئه‌مریكادایه. ناوبراو له توركیا خاوه‌ن كۆمپانیایێكی هێڵه ئاسمانییه‌كانه به ناوی "ره‌ی ئێرلاینز".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا پێیوایه كه ئه‌مینی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی "به‌كارهێناوه بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، له‌نێویدا نهخشهڕێژیهكانی كوشتن و رفاندنی به‌رهه‌ڵستكارانی رژێمی ئێران له توركیا".
PM:11:43:01/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت