حهمزه دهبێته سهرۆك وهزیرانی سكۆتلاند
وێستگه نیوزـ
حەمزە یوسف، هاوڵاتییەکی بەرەگەز پاکستانی موسڵمانە و خەڵکی ناوچهی "پەنجاب"ە و لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پارتی نیشتمانی سکۆتلاند بووە سەرۆکی حزبهكهی و بڕیاره شوێنی نیکۆلا ستێرجنی بگرێتهوه كه دهستی لهكاركێشاوهتهوه.
ئهمڕۆ دووشەممە 27ی ئاداری 2023، پارتی نیشتمانیی سکۆتلاند كه پارتی دەسەڵاتداری وڵاتهكهیه، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کرد و حەمزە یوسف سەرۆکی نوێی پارتەکە شوێنی نیکۆلا ستێرجنی گرتەوە، کە مانگی رابردوو دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران و پارتە سکۆتلاندییەکە كێشایهوه.
دووشەممە حەمزە یوسفی تەمەن 37 ساڵدوای ههڵبژاردنی رایگهیاند: سکۆتلاند لە هەمووکات زیاتر پێویستی بەسەربەخۆییە و "ئێمە ئەو نەوەیەین سەربەخۆیی بۆ گەلی سکۆتلاند بەدەست دەهێنین."
حەمزە یوسف کە لە کابینەکەی حکومەتدا وەزیری تەندروستی بوو، دایک و باوکی بەڕەگەز پاکستانین و بەو بڕیارەش دەبێتە یەکەم سەرۆکوەزیرانی موسڵمان لە سکۆتلان، بڕیاریشە سبهینێ سێشەممە 28ی ئادار، پەرلەمانی سکۆتلاند، متمانە بە یوسف حەمزە بدات و بە فەرمی ببێتە سەرۆک وەزیران.
لە مانگی ئەیلولی 2014، سکۆتلاند راپرسیی بۆ سەربەخۆیی کرد، بەڵام 55٪ی سکۆتلاندییەکان سەربەخۆییان رەتکردەوە، ساڵی رابردووش سکۆتلاند جارێکی دیکە پلانی بەڕێوەچوونی راپرسییهكی نوێی دا، بەڵام لە تشرینی دووەمی ههمان ساڵ، دادگای باڵای بەریتانیا داواکەی رەتکردەوە.
PM:08:35:27/03/2023
ئهم بابهته 1552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت