بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌یه‌كی لێقه‌وماوی توركیای دا
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی غۆكسن له پارێزگای مه‌ره‌ش-ی داوه.
به‌پێی ده‌زگاكه، گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 4.5 پله بووه به پیچوهری رێخه‌ر و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای مه‌ره‌ش هه‌ستیان پێكردوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ناوه‌ندی نیشتمانیی بومه‌له‌رزه‌ی سوریا ئاشكرایكرد كه 27 بومه‌له‌رزه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته روویانداوه‌و گوڕی بومه‌له‌رزه‌كان له 3.9 پله تێنه‌په‌ڕیوه.
بەرەبەیانی 6ی شوباتی 2023، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند و زۆره‌ی ناوچه‌كانی دیكه و سوریاشی گرته‌وه، به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه‌وه زیاترله 50 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زۆرێكیش بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه.
PM:07:21:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت