روسیا به‌دوای بازارێكی دیكه بۆ فرۆشتنی غازه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت
وێستگه نیوزـ
رێکخراوی نیشتمانی بۆ ئاسایش و وزەی روسیا ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌ناچاری به‌دوای بازاڕێكی دیكه ده‌گه‌ڕێت تا غازه‌كه‌ی بفرۆشێت، باشترین بازاڕیش به‌لایه‌وه، وڵاتانی ئاسیایه.
به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، هەناردەکردنی گازی روسیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆ 80% دابەزیوە و رێکخراوی نیشتمانی بۆ ئاسایش و وزەی روسیا دەڵێت، ئەو گازەی روسیا لە رابردوو دەیناردە بازاڕەکانی ئەوروپا، ناچارە بەدوای بازاڕێکی جێگرەوەدا بگەڕێت بۆی، باشترین بژارەش بازاڕەکانی ئاسیایە، بەڵام ئەمەش کاتێکی زۆری پێویستە و نزیکەی چوار ساڵی پێدەچێت.
روسیا ساڵانە زیاتر لە 200 ملیار مەتر سێجا گازی سرووشتی هەناردە دەکرد بۆ بازاڕەکانی جیهان، لەو بڕەش 130 ملیاری چووەتە بازاڕەکانی یەکێتیی ئەوروپا. بەهۆی گەمارۆ و تەقینەوەکان لە نۆرد ستریم، ئێستا ئەو رێژەیە کەمبووەتەوە بۆ نیوە.
PM:08:34:12/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت