دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا راگهیهندرا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا. وێنە: AA
وێستگهنیوزـ
رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی دووشەممەی رابردوو، بۆ 9057 کەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە 52 هەزار و 979 کەس.
ئەردۆغان، دوای سەردانەکەی بۆ پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان، سەردانی پارێزگای هاتای کرد. بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: "بەداخەوە رایدەگەیهنم ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 9057 کەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتنە 52 هەزار و 979 کەس. هەروەها شهش ههزار و 444 باڵەخانە رووخاون".
ئەردۆغان راشیگەیاند، "تەنیا لە پارێزگای هاتای سێ ههزار و 356 کەس گیانیان لەدەستداوە و لێرە 21 هەزار و 290 سەرباز و جەندرمە و 18 تیمی بیانیی لەپاڵ تیمەکانی ئافاد و مانگی سوور و تیمەکانی فریاگوزاریدا کار بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانە دەکەن، کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماون".
سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 60 وڵات هاوکاریی جیاوازیان پێشکێشکردوون لەسەرووی هەموویانەوە ئازەربایجان. دوای ئازەربایجان هەریەک لە ئیسرائیل، سعودیە، کوهیت و قەتەر بەردەوام هاوکاریی دەنێرن.
سەرۆک کۆماری تورکیا دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا، کە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنن و وڵات بەرەو باشتر دەبەن.
رۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 لە ژمارەیەک شاری باکوور و رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریای دا. بەپێی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە 12 هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
PM:09:10:08/02/2023
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت